هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " لاوین كوردستانی " دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یكی زۆر له به‌رهه‌می ئایینی و خۆشه‌ویستی و نیشتیمانی ، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هاورێ دڵسۆزه‌كه‌ی له ئێستادا كۆتایی به به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی له ژێر ناوی " هاورێ " هێنا .
ئه‌م گۆرانیبێژه ئاشكرایده‌كات گۆرانی هاورێ پریه‌تی له مانای وه‌فاداری و خۆشه‌ویستی یه‌كێكه له به‌رهه‌مه تازه‌كانی خۆی ، شاعیری ناسراو " عه‌بدولوه‌هاب شوانی " تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه و " هۆشه‌نگ جه‌میل " كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه ، وێنه‌ی دیمه‌نه‌كانی به كامیراكه‌ی " هه‌ژار " گیراوه و له ستۆدیۆی سۆلۆش به‌رهه‌مه‌كه تۆماركراوه .
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر یه‌ك له " رێبوار ، ئیسماعیل و شاهرۆز " وه‌ك كاره‌كته‌ر له‌م به‌رهه‌مه به‌شدارن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.