كورته فیلمی " ئالان " له ده‌رهێنانی ( مسته‌فا گه‌ندومكار) له ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن له به‌شی پێشبركێ هه‌ڵبژێردرا .
وه‌ك گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵ له ئاستی خۆیدا ، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن له ساڵی ( 2001 ) ه بووه به شوێنێك بۆ كۆكۆدنه‌وه‌ی فیلمه كوردییه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان .
ده‌یه‌مین خولی ئه‌م فێستیڤاڵه له رێكه‌وتی 13 بۆ 22 له مانگی ئه‌ڤریلی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت .
جێی باسه كورته فیلمی " ئالان " حه‌فته‌ی رابردوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فێستیڤاڵی " ره‌دلاین " ی له وڵاتی كه‌نه‌دا پێبه‌خشرا .
ئه‌مانه ژماره‌یه‌ك خه‌لاتن كه فیلمی ئالان به‌ده‌ستیهێناوه :
- خه‌لاتی گه‌وره‌ی پێنجه‌مین خولی فێستیڤالی نێوده‌وله‌تی دهۆك له ساڵی 2017.
- خه‌لاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی كورته فیلمی " كونستانزر " ی ئه‌ڵمانی ساڵی 2017.
- كاندید بۆ خه‌لاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی " ئاشتی پاكستان " ساڵی 2017.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.