Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:46

له‌ شاری سنه‌ پێشانگایه‌کی کتێب ده‌کرێته‌وه‌

رۆمانێكی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرداش " له‌م پێشانگایه‌دا به‌شداره‌ .
کوردستان TV
100%


بۆ نمایشكردنی كتێبه‌كانی نووسه‌ر و سیاسیه‌كانی كورد ، له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حه‌وته‌مین پێشانگای كتێب كرایه‌وه‌ .

لێكۆله‌ر و نووسه‌ر  " د.محه‌مه‌د خالید غه‌فاری " كتێبه‌كه‌ی له‌م پێشانگایه‌ له‌ ژێر ناوی " لێكدانه‌وه‌ی رێزمانی فارسی " نمایشكراوه‌ ، ئاشكرایده‌كات كه‌ هه‌ولێكی زۆری داوه‌ تاكو به‌ شێوه‌یه‌كی وورد رێزمانی فارسی له‌م كتێبه‌دا لێكبداته‌وه‌ و هه‌روه‌ها باسی له‌ ئه‌لف و بێی فارسی  كردووه‌ ، له‌ كۆتایی كتێبه‌كه‌ باس له‌ نه‌زمی فارسی ده‌كات كه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر زمانی كوردییه‌وه‌ هه‌یه‌ .

رۆسته‌م عه‌لیخانی نووسه‌ری كتێبی " ژنانی ناوداری كورد" له‌ كتێبه‌كه‌ی باس له‌ ژیاننامه‌ی ( 292) ژنی گه‌وره‌ی كورد ده‌كات  كه‌ به‌ درێژایی مێژوو كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌بووه‌ .

عه‌لیخانی وتیشی كه‌ فه‌رهه‌نگی كوردی له‌ هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌كانی دراوسێ زیاتر گرنگی به‌ ئافره‌تان داوه‌ رۆژهه‌ڵات ناسه‌ ئه‌ورووپییه‌كان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك شتی زۆریان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ نووسیوه‌ .

جێی باسه‌ رۆمانێكی سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی ناسراوی باكووری كوردستان " سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرداش " له‌م پێشانگایه‌دا به‌شداره‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.