Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:59

‌هێلیکۆپته‌رێکی‌ روسی‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌

پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌
کوردستان TV
100%


هێلیكۆپته‌رێكی‌ روسی‌ له‌ كۆماری چیچان كه‌وته‌خواره‌وه‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌كان لانیكه‌م پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی روسی "ریا نۆڤۆستی" كه‌وتوون، هێلیكۆپته‌رێك له‌ جۆری MI-8 كه‌ وای بۆده‌چن تایبه‌ت بێت به‌ هێزه‌كانی ئاسایشی سنووری روسیا له‌ چیچان كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان نۆ كه‌س له‌ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا بوون و به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ لانیكه‌م پێنج كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.