Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:04

کتێبێک له‌سه‌ر ئه‌نفاله‌کان وه‌رده‌گێردرێته‌ سه‌ر زمانی فه‌رنسی

یه‌كه‌مین كتێبم به‌ناوی "ته‌یمووری ئه‌نفال" كراوه‌ته‌ فه‌ڕه‌نسی
عارف قوربانی
کوردستان TV
100%

كتێبی "ئه‌و سایه‌ق شۆفڵه‌ عه‌ره‌به‌ی به‌شێك له‌ ئه‌نفاله‌كانی داپۆشی" نووسه‌ر عاف قوربانی ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ر سێ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌، ئێستا وه‌رده‌گێڕدرێته‌ سه‌ر زمانی فه‌ڕه‌نسی و به‌م نزیكانه‌ چاپ ده‌كرێت.

عارف قوربانی، نووسه‌ری كێبه‌كه‌ به‌ رووداوی راگه‌یاند: كتێبه‌كه‌ له‌ 100 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ و چاوپێكه‌وتنێكه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی پێشووی حیزبی به‌عس كه‌ به‌ده‌ستی خۆی چاڵی بۆ ئه‌نفالكردنی كورد هه‌ڵكه‌ندووه‌ و كه‌سێكی نزیكی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بووه‌.

شایانی باسه‌ عارف قوربانی له‌ ساڵی 2003 ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌ی حیزبی به‌عس تۆمار كردووه‌، رایگه‌یاند : یه‌كه‌مین كتێبم به‌ناوی "ته‌یمووری ئه‌نفال" كراوه‌ته‌ فه‌ڕه‌نسی كه‌ یه‌كه‌مین كتێبیش بوو له‌باره‌ی جینۆسایدی كورد وه‌ربگێڕدرێته‌ سه‌ر ئه‌و زمانه‌، كتێبی (ئه‌و سایه‌ق شۆفڵه‌ عه‌ره‌به‌ی به‌شێك له‌ ئه‌نفاله‌كانی داپۆشی) ده‌بێته‌ دووه‌م كتێبی ئه‌و بواره‌ به‌ زمانی فه‌ره‌نسی كه‌ هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن شوكر بایزه‌وه‌ وه‌رگێڕدراون".

تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.