به‌مه‌به‌ستی تێكنه‌چوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگا كه‌ناڵی (ئێم بی سی) بریاریدا سه‌رجه‌م ئه‌ڵقه دۆبلاژكراوهكانی توركی رابگرێت ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی په‌خشكردنی خاوندراییهتی بۆ ئه‌و كه‌ناڵه ده‌گرێته‌وه بۆهیچ كه‌ناڵێك نیه ئه‌م ئه‌ڵقانه په‌خش بكات.
شایانی باسه كه‌ناڵی(ئێم بی سی) به سه‌ره‌تا وپێشه‌نگی ده‌ستپێكردنی به وه‌رگێڕان و دۆبلاژكردنی دراما توركییه‌كان داده‌نرێن،دواتریش وڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستانیش ده‌ستیان به په‌خشكردن كردن كرد ،ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان خوو و ڕه‌فتار و كولتوور و ڕه‌وشتی ئه‌وان وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رینی له‌سه‌ر خێزان هه‌بوو.
مازن حایك گوته‌بێژی فه‌رمی كه‌ناڵی (ئێم بی سی) راگه‌یاند: واز له دۆبلاژ و په‌خشكردنی دراما توركییه‌كان ده‌هێنن، به‌مه‌به‌ستی هاندانی به‌رهه‌می عه‌ربی و كه‌نداو ئاشنا بوونیان به كلتوور‌و عه‌ربی به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌م ڕاگرتنه كاتییه یان یه‌كجاری، چونكه جارێ ته‌نیا له فریكوێنسی ناوخۆیییه‌كان ڕاگیراون.
سه‌رچاوه/ ئه‌لنه‌هار
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.