فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
یه‌كێك له سیما شارستانییه‌كانی هه‌ر شار و ناوچه و وڵاتێك، دانانی په‌یكه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كانی خودی ناوچه‌كه، یان په‌یكه‌رێك كه گوزارشت له شۆڕش یان گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بكات، وه‌ك ره‌مزێك بۆ رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی یان ئه‌و راپه‌ڕین و گۆڕانكارییه كه تا هه‌تایه شوێنده‌ستی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و دانیشتوانه‌كانی به‌جێ ده‌هێڵێ.
كاتێك مرۆ به سه‌ردان رووی ده‌كه‌وێته وڵاتێك، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راده‌كێشێ و زووتر پێشوازی لێ ده‌كا، ئه‌و پهیكهرانهن كه به دیدێكی هونه‌ریی مه‌زنه‌وه دروست كراون و باسی چیرۆكی رابردوو و شارستانیه‌تی ئه‌و گه‌ل و وڵاته‌ت به گوێدا ده‌چرپێنن، گه‌شتیار له رێی ئه‌و پهیكهرانهوه به زۆر شتی نه‌بیستراوی ئه‌و وڵاته ئاشنا ده‌بێ و تێڕوانینێكی باش له‌سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌ت و وڵاته‌كه‌یشی ده‌ستده‌كه‌وێ. بۆ ئێمه‌ی كوردیش كه خاوه‌نی زۆرترین شۆڕش و قوربانیدان و خۆڕاگری و قاره‌مان و رابه‌ر و كه‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕ، یان كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی، هونه‌رمه‌ند و پیشه‌وه‌ری ده‌ستڕه‌نگین و عاشق و شه‌یدای زۆرمان هه‌یه، كه باس و خواس و تێكۆشانیان بووه‌ته داستان و نه‌وه دوای نه‌وه له‌سه‌ر زارانه، بۆیه به زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه، یان كه‌سایه‌تییانه له رێی په‌یكه‌ری شایسته و گونجاو، ده‌رخستنی شارستانیه‌ت و مێژووی رابردووه، كه زۆر حه‌یفه ئه‌و مێژووه به جوانترین شێوه و به جوانترین و شایسته‌ترین په‌یكه‌ری هونه‌ری گوزارشتی لێ نه‌كرێ.
جێی دڵخۆشی و ده‌ستخۆشییه بۆ شاره‌وانی و بۆ هونه‌رمه‌ندانی ده‌ستڕه‌نگینیش كه له شاره‌كه‌ماندا كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌ر هه‌ن، به‌شێكیان سه‌رباری ئه‌و ئیمكانیه‌ته سنوورداره‌ی به‌رده‌ستیان، به‌ڵام كاری باش و گونجاون و شایانی ئه‌وه‌ن كه شه‌قام و پاركهكانمانی رازاندۆته‌وه و بوونه‌ته جێی تێڕوانینی خه‌ڵكی خۆمان و گه‌شتیارانی بیانییش، به‌ڵام ناوه ناوه‌ش ده‌بینین كه لێره و له‌وێ هه‌ندێك په‌یكه‌ر داده‌نرێن كه هیچ هونه‌ركاری و وهستاكارییهكیان تێدا نه‌كراوه و له رووی سمبولییهوه گوزارشت له‌و كه‌سه یان دیارده‌یه ناكه‌ن كه به ناویانه‌وه داندراوه، بۆیه له‌كاتێكدا كه ده‌ستخۆشی له خه‌مخۆریی شاره‌وانی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین، پێشی رائه‌گه‌یه‌نین كه ده‌بێ بیرۆكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه و دروستكردنیان بۆ ئاگاداری و هاوئاهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یان سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان یان په‌یمانگای هونه‌ر جوانه‌كانه‌وه بێ و رێنمایی و دیدی ئه‌وان پێشتر وه‌رگیرابێ، چونكه ئه‌وانه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن و ره‌نگه به حوكمی ئیشه‌كه‌یان باشتر له شاره‌وانی بزانن كه كام بیرۆكه بۆ كام په‌یكه‌ر و كام شێواز و كه‌ره‌سته له دروستكردنی و كام په‌یكه‌ر بۆ كام شوێن گونجاوه. بۆیه له روانگه‌ی دڵسۆزی و خهمخۆریمانهوه بۆ شاره‌كه‌مان و بۆ پێگه‌ی هونه‌ر له شاره‌كه‌مان، رووی داوا له لایه‌نی جێبه‌جێكار و شاره‌وانی ده‌كه‌ین، كه ئه‌و بواره بۆ خه‌ڵكی په‌یوه‌نددار و ئه‌كادیمی جێبێڵن، به‌ر له ئه‌نجامدان و دانانی په‌یكه‌ره‌كان لانی كه‌م راوێژیان پێ بكه‌ن و باری سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و له بانگه‌وازێكی به‌ربڵاودا داوا له دیزاینه‌ر و شاره‌زایانی ئه‌و بواره بكه‌ن گه‌ڵاڵه‌ی خۆیان بنێرن و لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕیش دیاری بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین و گونجاوترینهكهیان به‌پێی هه‌موو مۆتیڤ و لایه‌نه كولتووری و مێژووییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه. هه‌روه‌ها رووی داوام له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و یه‌كیه‌تیی نوسه‌رانی كورده كه هاوئاهه‌نگیی زیاتریان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌بێت و له رێی نووسراو و سه‌ردان و ئاڵوگۆڕكردنی را و سه‌رنج، كارێك بكه‌ن كه ئه‌و هونهركاریه ھه‌م له رووی مێژوویی و ھه‌م له رووی ھونه‌رییه‌وه خوانه‌خواسته خه‌وشی تێ نه‌كه‌وێ، به‌ڵكو به جوانترین و شیاوترین شێواز و كه‌ره‌سته و بیرۆكه و كارسازی دروست بكرێ و له رێگه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌وه به‌رگێكی شایسته به ناوبانگی مێژووی وڵاته‌كه‌مان و كه‌سایه‌تییه دیار و ماندوونهناسهكانیدا بكرێته‌وه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.