به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 2:15 خولهك له گه‌ڕه‌كی ئاشتی كچێك به‌ناوی ( ف . م . و) له دایك بووی ساڵی 2002، پیشه‌ی كچی ماڵ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به نه‌وت به هۆكارێكی نادیار خۆی سوتاند كه به گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی %100 و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
راشیگه‌یاندووه: دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست بۆ لێكۆڵینه‌وه و گه‌یشتن به هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.