گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ( لۆكه زاهیر ) به‌م نزیكانه تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌كی كوردی له ژێر ناوی " بۆ كێ ده‌گری " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " له په‌یامێكدا هۆكاری كه‌م ده‌ركه‌وتنی خۆی و ناوی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت ، باوه‌رم به‌م شه‌پۆڵه كاتیه‌ی سۆشیاڵ میدیا نییه ، ده‌مه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هونه‌ره‌كه‌می لێ به‌دوور بگرم و بیپارێزم ، به‌ڵام جار‌و باریش كه ده‌رده‌كه‌وم ته‌نیا له‌به‌ر گوێگره شیرینه‌كانم ده‌رده‌كه‌وم .
ناوبراو هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی ( بۆ كێ ده‌گری ) ئاشكرا ده‌كات و به‌لێنیش ده‌ده‌ات به‌م نزیكانه بڵاویبكاته‌وه .
جێی باسه ، شاناز زاهیر ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه ،چه‌ند ساڵێكه له وڵاتی سویسرا ده‌ژیت و ساڵی پار ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاوكرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.