Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:04

‌پارێزگاری هه‌ولێر گه‌یشته‌ ئێران

بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و ئاسانكردنی جوڵه‌ی بازرگانی و ترانزێت
کوردستان TV
#7
100%


به‌ بانگهێشتێكی فه‌رمی، پارێزگاری هه‌ولێر گه‌یشته‌ ئازربه‌یجانی غه‌ربی له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری ئوستانداری ئازربایجانی غه‌ربی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6-3-2018 نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی ڕه‌سمی كه‌ پێكهاتبوو له‌ تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و قایمقامی قه‌زای چۆمان و نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستان و به‌رپرسانی گومرگ و بازرگانی له‌مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران – ته‌مه‌رچین، سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئوستانی ئازربایجانی غه‌ربیان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هه‌ردوولا باس له‌ په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاریكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌گشتی و هه‌ردوو پارێزگا به‌تایبه‌تی كرا و جه‌خت له‌ پێویست بوون و زه‌رووره‌تی بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرایه‌وه‌.

به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش باس له‌ ڕه‌وشی ئاڵوگۆری بازرگانی و هام و شۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران به‌مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران – ته‌مه‌رچین كرا، به‌ ئاڕاسته‌ی بره‌ودان به‌ جوڵه‌ی بازرگانی و ترانزێت و به‌شدار بوونی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێرانی له‌ پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێری پایته‌خت و تێكڕای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا.

مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت په‌ره‌ به‌ پڕۆتۆكۆڵی هاوبه‌شی بازرگانی نێوانی هه‌ردوو پارێزگا بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و ئاسانكردنی جوڵه‌ی بازرگانی و ترانزێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.