Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:25

مۆرینیۆ سزا ده‌درێت

به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه‌ ئه‌م كاردانه‌وه‌ى مۆرینیۆ و كرداره‌كانى له‌یاریگا ڕووبه‌رووى سزاى ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌رى مانچسته‌ر یونایتد له‌میانى یاری یانه‌كه‌ى  له‌به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس له‌هه‌فته‌ى بیست و نۆی خولى نایابى ئینگلیزى ،   به‌هۆى ئه‌نجامدانى هه‌لَس و كه‌وت و توڕه‌بوونى له‌یاریه‌كه‌ ، كاتێك له‌ خوله‌كه‌كانى 11 و 48 یاری دوو گۆلَى لێ تۆمار كرابوو ، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش به‌لاى مۆرینیۆ قه‌بوڵ كراو نه‌بوو و كاردانه‌وه‌ى جیاوازى هه‌بوو له‌یاریگا به‌جۆرێك شه‌قێكى له‌ده‌به‌ ئاو داوه‌ به‌ڕووی هانده‌رانى كریستاڵ پاڵاس ، وێڕای داوای  لێبوردنى له‌هانده‌ران به‌م كاره‌ى ،
 به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه‌ ئه‌م كاردانه‌وه‌ى مۆرینیۆ و كرداره‌كانى له‌یاریگا ڕووبه‌رووى سزاى ده‌كاته‌وه‌ ،  له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتى تۆپى پێى ئینگلیزى  بڕیار له‌سه‌ر سزاكه‌ى ده‌درێت .
 مانچسته‌ر یونایتد توانى براوه‌ى ئه‌م یاریه‌ بێت به‌سێ گۆل  له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل بۆ كریستاڵ پاڵاس  .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.