Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:19

هیگواین و مانزۆکیچ بۆ یارییه‌که‌ى تۆتنهام ئاماده‌ن

هه‌وڵی هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا تۆماركردنى ئه‌نجامێكى باشه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو ئه‌ستێره‌و یاریزانى دیارى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى هیگواین و مانزۆكیچ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ پێكهاته‌ى یانه‌ ، به‌شدارى دوا راهێنانه‌كانى یانه‌یان كردووه‌ وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ یاریان له‌به‌رامبه‌ر تۆتنهام له‌قۆناغى شازده‌ى خولى یانه‌پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا ، دوای چاك بوونه‌وه‌یان له‌پێكان دوو یاریزانه‌ گه‌ڕاوه‌كه‌ گرفتى پێكانیان نه‌ماوه‌ و ئاماده‌ن بۆ یارى 
سبه‌ى شه‌و له‌كاتژمێر 10:45 به‌كاتى هه‌ولێر له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ یۆڤانتۆس ده‌بێته‌ میوانى تۆتنهام له‌قۆناغى شازده‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا . 
ئه‌نجامى یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، هه‌وڵی هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا تۆماركردنى ئه‌نجامێكى باشه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.