Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:01

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى یارى نێوان پاریس سانجێرمان – ریال مه‌درید

یانه‌ى ریال مه‌درید هه‌وڵى براوه‌بوون ده‌دات له‌م یاریه‌
پێكهاته‌ى پێشبینیكراوى یارى نێوان پاریس سانجێرمان – ریال مه‌درید
کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى شازده‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، له‌ كاتژمێر 10:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ریال مه‌درید ده‌بێته‌ میوانى پاریس سانجێرمان .

مه‌درید براوه‌ى یاری پێشووى بووه‌ له‌یارى چوون به‌ئه‌نجامى 3 گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك، له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن و براوه‌ بوون ده‌ده‌ن له‌یاریه‌كه‌ به‌جۆرێك، پاریس هه‌وڵى قه‌ره‌بووى ئه‌نجامى پێشووتر ده‌دات به‌تۆماركردنى ئه‌نجامێك كه‌بتوانێ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌ .

له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ى ریال مه‌درید هه‌وڵى براوه‌بوون ده‌دات له‌م یاریه‌ هاوشێوه‌ی یارى چوون له‌پێناو گه‌یشتن به‌قۆناغى داهاتوو.

وه‌ك سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانى ئیسپانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ پێشبینى ده‌كرێت پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت ....
 

پێكهاته‌ى پێشبینیكراوى یارى نێوان پاریس سانجێرمان – ریال مه‌درید

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.