لە تورکیا چوار عێراقی بەتۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە دەستگیرکراون.
رۆژی یەکشەممە 4-3-2018 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، بەهۆی بوونی مەترسی رۆژی دووشەمە 5-3-2018 باڵیۆزخانەکە دادەخەن و داواشی لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کرد سەردانی باڵیۆزخانەکە نەکەن.
دەزگای میت و دژەتیرۆی تورکیا پلانێکی "چەکدارانی داعش"یان بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆخانەئی ئەمریکا لە ئەنقەرە پووچەڵکردەوە و ژمارەیەک تۆمەتباریش دەستگیرکران، لەنێویاندا 4 عێراقی هەن، کە لە پارێزگای سامسون دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی پارێزگای ئەنقەرە، سەرچاوەی ئەو زانیارییەی کە باسی لە هێرشەکە کردووە ئەمریکییەکان بوون، کە بەگوتەی ئەوان ئامانجی هێرشەکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەو شوێنانەیە هاووڵاتییانی ئەمریکی تێدایە.
هەر ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری ئەنقەرە 12 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستبەسەرکردن.
بهپێی روونكردنهوهیهكی داواكاری گشتیی ئهنقهره، لهچوارچێوهی لێكۆڵینهوهكاندا لە دژی داعش، بڕیاری دهستبهسهركردن بۆ 20 گومانلێكراو دهركراوه. 12 کەسیان لەو داواکراوانە دهستبەسەرکراون و ههوڵهكان بۆ دهستبەسەرکردنی هەشت کەسەکەی دیكهش بهردهوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.