Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:31

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌کێتی ئه‌وڕوپا و ئه‌مریکا ده‌کات

ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر بابه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا ده‌كات
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕشه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر بابه‌تی موشه‌كی بالستی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا گفتوگۆی دوولایه‌نه‌ی نێوان ئێران و ئه‌وڕوپا ده‌پچڕێت.

زه‌ریف له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیعتمادی ولاته‌كه‌ی وتی: ئێمه‌ بۆ هاندانی ئه‌وڕوپا له‌سه‌ر گێڕانی رۆڵێكی بونیاتنه‌ر له‌ ناوچه‌كه‌دا ساڵانێكی زۆره‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ گرنگه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وڕوپییه‌كان خوازیاری ئه‌وه‌ بن كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ ناونیشانێكی دیكه‌ بخه‌نه‌ به‌رچاوی جیهان، ئه‌وا ئێمه‌ش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ پرۆسه‌ی گفتوگۆكان درێژه‌ی هه‌بێت یان نا؟

شایه‌نی باسه‌ كه‌ وڵاتانی به‌ریتانیان و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاندووه‌ به‌ پێكهێنانی گروپێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، سه‌رقاڵی دانووستانن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بڕگه‌یه‌كی تازه‌ ده‌رباره‌ی وه‌ستاندنی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی موشه‌كی بالستی بخه‌نه‌ سه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه‌ له‌ نێوان ئێران و وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهان واژۆ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.