Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:30

ماکرۆن داوای له‌ رۆحانی کرد فشار بخاته‌ سه‌ر ئه‌سه‌د

ماكرۆن جه‌ختی له‌ رۆڵی تایبه‌تی ئێران كردووه‌ته‌وه‌
ماكرۆن داوای له‌ رۆحانی كرد فشار بخاته‌ سه‌ر ئه‌سه‌د
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران كرد تا فشار بخاته‌ سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی سووریا راگرێت.

رۆژی رابردوو كۆشكی ئێلیزێ له‌ پاریس رایگه‌یاند كه‌ ئیمانوێل ماكرۆن له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا زۆر به‌ پێداگرییه‌وه‌ داوای له‌ رۆحانی كردووه‌ تا به‌وجۆره‌ی پێویسته‌ گوشار بخاته‌ سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی چیتر هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر هاوڵاتییانی سڤیلی وڵاته‌كه‌ی و رێگه‌ بدات یارمه‌تی مرۆیی و دره‌مان بگات به‌و ناوچانه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه‌ له‌ژێر گه‌مارۆدان.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری فه‌ڕه‌نسادا هاتووه‌: رۆحانی و ماكرۆن رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌ هاوڕایی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ قه‌یرانی سووریا، كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌كانی یارمه‌تیی بۆ هاوڵاتییان دابین بكه‌ن و ئاماده‌كاریی بۆ ئاگربه‌ست بكه‌ن. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماكرۆنیش سه‌باره‌ت به‌ به‌رقه‌رار كردنی ئاگربه‌ست له‌ سووریا، جه‌ختی له‌ رۆڵی تایبه‌تی ئێران كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.