Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:31

میلان یاریزانێکى پێشووى مانچسته‌ر یونایتد ده‌کاته‌ ئامانجى داهاتووى یانه‌که‌ى

پلانى هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانێ به‌سه‌ركه‌وتوویی بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى خۆى
کوردستان TV
100%

به‌پێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌كان كارگێریی میلانى ئیتاڵى به‌نیازه‌ له‌بازاڕى هاوینه‌ى كڕین و فرۆشتنى یاریزاناندا، له‌به‌رنامه‌یدایه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كى پێشووى مانچسته‌ر یونایتد بگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى یانه‌ .

ئه‌ى سى میلان به‌وردى چاودێرى ئه‌ستێره‌ى هۆڵه‌ندى مه‌مفیس دیباى ته‌مه‌ن 24 ساڵ  ده‌كات ، پلانى  هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانێ به‌سه‌ركه‌وتوویی بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى خۆى

یاریزانى ناوبراو له‌ئێستادا  ئاستێكى باش نیشان ده‌دات ڵه‌گه‌ڵ لیۆنى فه‌ره‌نسى  ، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ سه‌ركه‌وتنى باشى به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌م وه‌رزه‌دا توانیویه‌تى 12 گۆل تۆماربكات له‌ 37 یاریدا

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه‌ ( دیباى)  30 ملیۆن یۆرۆی بۆ دانراوه‌، تا میلان بتوانێ به‌ده‌ستى بهێنێت

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.