ئه‌مرۆ رێكخراوێكی كوردی- ئه‌مه‌ریكی سێ ورچیان له چیای گاره‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی ئازاد كرد، له‌و كاته‌شدا دوو كه‌س بریندار بوون.
سه‌رۆكی رێكخراوی هاوكاری كوردی -ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو ورچێك له چیای گاره كوژرا، به‌مه‌ش ترسی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه گوایه ئیتر ورچ و هه‌موو ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی تر ناتوانن له چیای گاره بژین، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ڕێكخراوه به ئازادكردنی ئه‌م سێ ورچه سه‌لماندیان كه چیای گاره به درێژایی مێژوو ئاژه‌ڵی كێوی لێ بووه و ده‌توانێت به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت.
ئه‌م ورچانه ڕاسته ئاژه‌ڵی كێوین، به‌ڵام هه‌رسێكیان كه‌وی كراون، له جۆری ورچی سوورین و ته‌مه‌نیان له نێوان سێ بۆ شه‌ش ساڵدایه، هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێیان تێدایه.
شایانی باسه له‌كاتی ئازادكردنی ورچه‌كان، وێنه‌گر و په‌یامنێرێك له لایه‌ن ئه‌و ورچانهوه بریندار كران، به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتن رزگار كران.
سه‌رچاوه / وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.