Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 04:07

دادگای شاری غازی عەنتاب سزاکەی عوسمان بایدەمیری هەڵوەشاندەوە

دادگا سزای یەك ساڵ و پێنج مانگ و پازدە رۆژی بەسەردا سەپاندبوو
کوردستان TV
100%

دادگای شاری غازی عەنتاب بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سزاكەی عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، كە لە 2012ەوە و ئاڕاستەی كراوە.

بایدەمیر ئەوكات سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكربوو، بەتۆمەتی "سوكایەتیكردن" بە كارمەندانی پۆلیسی بەردەم  بینای پارێزگای دیاربەكر، دادگای دیاربەكر سزای یەك ساڵ و پێنج مانگ و پازدە رۆژی بەسەردا سەپاندبوو.

هەریەكە لە رەیحان یاڵچنداغ  و سەردار چەلەبی، پارێزەرانی بایدەمیر بڕیارەكەی دادگای شاری دیاربەكریان بە "پێشێلكردنی یاساو رێكارە یاساییەكان" لەقەڵەمداو داوایان پێشكەشی دادگا كرد بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و هەڵوەشاندنەوەی سزاكەی ناوبراو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.