Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:09

سوپای ئەمریکاو ئیسرائیل مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش ئه‌نجام ده‌ده‌ن

مانۆڕەکە لە دەریای سپیی ناوەڕاست و لەسەر خاکی ئیسرائیل ئەنجام دەدەرێت
کوردستان TV
100%

هەردوو سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لە دژی ئەگەری هەر هێرشێکی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، ئەنجام دەدەن.

مانۆڕەکە بە ناوی ”جنێڤەر کۆبرا“یه‌ و سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ یەکشه‌ممە 4/3/2018 دەستی پێ کردووە و 2500 سەربازی ئەمریکی و دوو هەزار سەربازی یەکەی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلی بەشداریی تێدا دەکەن.

مانۆڕەکە لە ئاوەکانی ئیسرائیل لە دەریای سپیی ناوەڕاست و لەسەر خاکی ئیسرائیل، ئەنجام دەدەرێت و لە مانۆڕەکەدا، کە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، سوپای ئەمریکا مەشق لەسەر چۆنێتیی بە هاناوەچوونی ئیسرائیل  لە ئەگەری هەر هێرشێکی مووشەکی، کە لە باشووری لوبنانەوە یان لە کەرتی غەزەی فەلەستینەوە بکرێتە سەر ئەو وڵاتە، دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.