Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:59

لە سلێمانی بەتۆمەتی گەندەڵی چەند کەسێک ده‌ستگیرده‌کرێن

بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لە بەرێوەبەرایەتی جێبەجێ‌ كردن دیار نەماوە
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی رایگه‌یاند چەند كەسێك بە تۆمەتی دیارنەمانی پارەكەی بەڕێوەبەرایەتی جێجێكردنی سلێمانی دەستگیركراون.

بە تۆمەتی دیارنەمانی پارە لە بەرێوەبەرایەتییەكی شاری سلێمانی، ژمارەیەك فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی جێبەجێ كردن دەگیرێن ئەوەیش دوابەدوای ئەوەی كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوە لە دیارنەمانی ئەو پارەیەدا دەكرێت.

هەفتەی ڕابردوو وا بڵاو كرایەوە كە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لە بەرێوەبەرایەتی جێبەجێ‌ كردنی سلێمانی دیار نەماوە و لێكۆڵینەوەكانی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستانیش لەوبارەیەوە دەستی پێ كرد لە ئەنجامدا لەسەر ئەو ڕووداوە چەند فەرمانبەرێك گیراون.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، ژمارەیەك كەس لەسەر دیارنەمانی بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار دەستگیركراون، كە لە بەڕێوەبەرایەتی جێجێكردنی سلێمانی دیارنەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لێكوڵینەوە لە كەیسی دیارنەمانی پارەكە لەلایەن دادوەری لێكوڵینەوەی سلێمانی بەردەوامە.

حاكم ئەحمەد گوتیشی، دەستەی دەستپاكی بەشداری كارای لە لێكوڵینەوەكاندا هەیە، لە ئێستادا تۆمەتەكە لەسەر كەس ساغنەبووەتەوە، بڕیاری كۆتایی بۆ دادگای لێكوڵینەوە لە سلێمانی ماوەتەوە.

هاوكات سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگه‌یاند، سێ كەس دەستگیركراون فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەكەن، تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.