رۆژنامه‌نووسێكی ئۆزباكستانی به‌ناوی (یوسف رۆزیمورادوف) دوای به‌سه‌ربردنی (19) ساڵ ،له به‌ندیخانه به پێی كۆمه‌ڵه‌ی پارستنی مافی مرۆڤ ، پێوه‌رێكی نوێی له به‌ندیخانه تۆماركرد.
به‌پێی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پارستنی رۆژنامه‌نووسان (یوسف رۆزیمورادوف) درێژترین ماوه‌ی له به‌ندیخانه به‌سه‌ربردووه له‌جیهان.
رۆژنامه نووس یوسف له رۆژنامه‌ی (ئاراك)ی رۆژانه ئۆپۆزسیۆن كاری ده‌كرد، له‌ساڵی 1999 به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی كوده‌تا دژی حوكومه‌ت فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.
رۆژنامه‌نووسانی جیهان نازناوی ئازادی و درێژترین ماوه مانه‌وه له به‌ندیخانه له نێو رۆژنامه نوسانانیان له‌جیهان به رۆژ نامه‌نووس (یوسف رۆزیمورادوف) به‌خشی.
شایانی باسه ئۆزباكستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی (ئیسلام كریمۆف) تائه‌و كاته‌ی له‌ساڵی 1016 مرد (27) ساڵ به ئاگرو ئاسن حوكمی وه‌ڵاتی ده‌كرد ، چه‌ندین چالاكوانانی مه‌ده‌نی له‌سێدارا دران و زیندانی كران، دوای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یوسفی رۆژنامه‌نووس به پێی لێبوودنی گشتی ئازادكرا.
سه‌رچاوه/ وه‌ته‌ن
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.