Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:08

به‌هۆى هێرشه‌کانى سوریا 718 که‌سى سڤیل له‌ غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات بوونه‌ته‌ قوربانى

دوێنێ شه‌ممه‌ 21 كه‌س كوژران
کوردستان TV
100%

به‌رگرى شارستانى رایگه‌یاند: قوربانییه‌كانى ناوچه‌ى غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات له‌ میانه‌ى 13 رۆژى رابردوو له‌ (19ى شوبات تا سێى ئادار) گه‌یشته‌ 718 كه‌س ئه‌مه‌ش دوای  ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ 21 كه‌س كوژران.

دوێنێ شه‌ممه‌ 3ى ئادارى 2018 سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د هێرشى ئاسمانى و وشكانى كرده‌ سه‌ر شاره‌كانى دوما و حه‌ره‌ستا و شارۆچكه‌كانى محمه‌دییه‌، ئه‌شعه‌رى، میسرابا و حه‌مووریه‌ كه‌ كوژرانى 21 كه‌سى لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌روه‌ها چوار كارمه‌ندى به‌رگرى شارستانى برینداربوون.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژى 25ى شوباتى رابردوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ كۆى ده‌نگ، بڕیارى 2401ى تایبه‌ت به‌ ئاگربه‌ستى مرۆى له‌ سوریا په‌سه‌ند كرد كه‌ تیایدا داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات شه‌ڕ و پێكدانان بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ له‌ سوریا رابگرن، هه‌روه‌ها داواى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكانى سه‌ر غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانى دیكه‌ى سوریا له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ ده‌كات.

سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری له‌ سووریا كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ راگه‌یێندراوه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و هێزه‌كانی رژێم و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامن له‌ بۆردومان و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.

 


سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.