دوای ته‌واو بوونی مهشقهكهكانیان كارمه‌نده‌كانی پۆلیس چاوه‌رێی به‌رزكردنه‌وه‌ی پلهكانیانن به ڵام به هۆی نزمی بروانامهكانیانهوه به‌ستنی پله‌كانیان به بریارێك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه ئه‌و بڕیاره راگیرا‌و پۆلیسه مه‌شق پێكراوه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه پله‌كانیان به‌رز بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی .
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر سامی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا تایبه‌ت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌اند: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی پۆلیس كه مه‌شق و راهێنانیان پێكرابوو وه ده‌وره‌ی تایبه‌تیان بۆ كرابۆوه كه تایبه‌ت بوو به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان، به هۆی بریارێكهوه به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان دواكه‌وت، كه ده‌بوایه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ پله‌كانیان به‌رز كرابایه‌وه.
گوتیشی: به‌ڵام ئێمه دوای دیراسه‌كردنی ئه‌و بریاره‌و پێداچوونه‌وه‌ی بریارماندا پێوه‌ری بروانامه‌كانیان مه‌رج نه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان و له 1/7/2018 پله‌كانیان بۆ ببه‌سترێت.
شیاوی باسه 4000 كارمه‌ندی پۆلیس له مانگی 9ی 2017 ده‌وره‌یان پێكراوه بۆ پله به‌رزكردنه‌وه كه ئه‌بوایه ئه‌و كارمه‌ندانه له 1/1/2018 پله بهرزكردنهوهكهیان بۆ بگهرابایهوه به لام به هۆی ده‌رچوونی بریارێك له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌وه ئه‌و پله به‌رزكردنه‌وه‌یه راگیراوه‌و به پاساوی ئه‌وه‌ی بروانامه‌كه‌یان نزمه ئه‌مه له كاتێكدا ساڵانی پێشووتر هه‌ر به‌و بروانامه‌یه‌ی ئه‌وان هه‌یانه پله‌به‌رز كراوه‌ته‌وه و كێشه‌ش نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.