نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كی روژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: په‌سه‌ند كردنی بوددجه جێگه‌ی نیگه‌رانی حكومه‌ت و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه هه‌روه‌ها گوتیشی :ده‌بێت فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كوماری عێراق كه له‌سه‌ر پشكی كورده هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها راشگه‌یاند: پره‌نسیپی شه‌راكه‌ت له دوای په‌سه‌ندكردنی بوددجه له په‌رله‌مانی عێراق پێشێل كرا.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زور بڕوایان به به‌ڵێنه‌كانی عه‌بادی هه‌بوو راشگه‌یاند: ئێمه‌ش هه‌رچیمان پێكرا له پێناو به ده‌ستهێنانی مافه‌كانی هاوڵاتییانی كوردستان كردمان به‌ڵام به‌غدا بێ به‌لێن ده‌رچوو.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تا چه‌ند هیوا ماوه له‌گه‌ڵ عێراق كێشه‌كان چاره بكرێن سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: من تا ئێستا بێ ئومێد نه‌بوومه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گوتیشی، هه‌ركات بێ ئومێد بووم و گه‌یشتینه بنبه‌ست له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به راشكاوانه به خه‌ڵكی خۆمان راده‌گه‌ێنم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.