به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگهیانراوێكیدا له باره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای 24 كاتژمێری داهاتوو كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه ریگهیاندووه: به هۆی گاریگهریهكانی به‌رزه پاڵپه‌ستۆی توركیاوه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانیش خێرایی با له نێوان 5 بۆ25 كم ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8 بۆ 10 كم ده‌بێت.
هه‌ر به پێی پێشبینیه‌كان ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هه‌ولێر ٢١ پله و نزمترینیش ١٦ پله ده‌بێت، له سلێمانیش ٢٠ پله به ١٢پله ده‌بێت، له دهۆكیش ٢٠ به ١٢ پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له كه‌ركوكیش ٢٤ پله به ١٧ پله ده‌بێت.
پێشبینییه‌كان بۆ كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هه‌ولێر ٢٢ پله و نزمترینیش ١٤ پله ده‌بێت، له سلێمانیش ٢١ پله به ١٠ پله ده‌بێت، له دهۆكیش ٢١ به ١٠ پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له كه‌ركوكیش ٢٣ پله به ١٥ پله ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.