ئافره‌تێكی به‌ریتانی به ناوی "كیت والورك" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ڕووخساری شه‌له‌ل بوون له ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه پێنه‌كه‌نیوه.
ئه‌م ئافرته ئێستا ته‌مه‌نی 51 ساڵه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ڵێت: من تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووم به‌ناوی"میلكیرسۆن-روزنتال" ئه‌م نه‌خۆشییه روخسارم تووشی شه‌له‌ل بوون كردوه، بۆیه پێكه‌نین هه‌رگیز له‌روخسارم دیار نیه.
شایانی باسه ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه زۆر ده‌گمه‌نه هه‌ر له نێوان 10 هه‌زار كه‌سدا له ئه‌مه‌ریكا ته‌نيا 8 كه‌س توشی بوون.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.