به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ده‌ب دۆستان له شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆرێكی رێزلێنان بۆ " كه‌ریم دافعی " ناسراو به مامۆستا ( ك.د. ئازاد ) سازكرا .
له رێوره‌سمه‌كه‌دا په‌رده له‌سه‌ر سێ كتێبی كورته شیعری ئه‌م شاعیره به ناوه‌كانی " برینه‌كان به خۆی ده‌شۆم ، بالۆرهكانی غه‌ریبی و چهیكی خه‌ونی ئه‌رخه‌وانی " لادرا .
له رێوره‌سمی ئه‌م رێزلێنانه‌دا " دافعی " شاعیر رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو خۆشه‌ویستی له ژیانیدا هه‌یه ، ئه‌وانیش " خه‌ڵك و خاكن " و شیعره‌كانیشی پێشكه‌ش به‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ی ده‌كات .
كه‌ریم دافعی به شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ست بزوێن و ناسك ناسراوه ، له ئاست رووداوه‌كانی پارچه‌كانی كوردستان هه‌میشه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه .
جێی باسه " ك . د . ئازاد " له ساڵی 1960 له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.