Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:50

دیله‌ک ئه‌رسه‌لان به‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رسامه‌

خاوه‌نی 5 كلیپی گۆرانییه‌
کوردستان TV
100%

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان " دیله‌ك ئه‌رسه‌لان " له‌ ساڵی " 2008 " ه‌ وه‌ ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و زۆریش سه‌رسامه‌ به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ عاشقانی راسته‌قینه‌ی هونه‌ر وه‌سفیان ده‌كات .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ساڵانێكه‌ له‌ بواری گۆرانی و میوزیكدا خزموتێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ هونه‌ری كوردی كردووه‌ ، هه‌روه‌ها  به‌شداری چالاكی و ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی كردووه‌ و تا ئێستاش خاوه‌نی 5 كلیپی گۆرانییه‌ .

دیله‌ك ئاشكرایده‌كات كه‌ زۆر دڵی به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خۆشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ هه‌ر كوردێكی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیاتر عاشقی هونه‌رن .

 یه‌كێك له‌ ئومێده‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌وه‌یه‌ گۆرانییه‌كی دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌بدولقادر زاخۆیی بچرێت ، ده‌شلێت تا ئێستا هیچ گۆرانییه‌كی دوێتی نییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.