له ژێر دروشمی ( سینه‌ما چاوی مرۆڤایه‌تی و داهێنانه ) له رۆژانی 23 ، 24، 25 ی ماناگی رابردوو له شاری هانۆڤه‌ر له وڵاتی ئهاڵمانیا ، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد یه‌كه‌مین دیداری فیلمی كوردی ئه‌نجامدا .
جگه له هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ند و دۆستانی فیلم له‌م دیداره ئاماده بوون ، كه وڵاته جیاجیاكانی وه‌كو كه‌نه‌دا ، به‌ریتانیا ، به‌لجیكا و سوید هاتبوون ، له‌م دیداره 6 فیلم نمایشكران ، واته رۆژانه 2 فیلم یه‌كێكی كورت و یه‌كێكی درێژ .
كه وڵاته جیاجیاكانی وه‌كو كه‌نه‌دا ، به‌ریتانیا ، به‌لجیكا و سوید هاتبوون ، له‌م دیداره 6 فیلم نمایشكران ، واته رۆژانه 2 فیلم یه‌كێكی كورت و یه‌كێكی درێژ .
هونه‌رمه‌ند " كاروان عه‌لی مرجۆله " به هاوكاری له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه پردی په‌یوه‌ندی و رێكخستنی ئه‌م دیداره بوون له وڵاتی ئه‌ڵمانیا .
جێی باسه له رۆژی سێیه‌م و كۆتایی ئه‌م دیداره هونه‌رمه‌ندی شانۆ و درامای كوردی " كه‌مال دلشاد " خه‌ڵاتی رێزلێنانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سوید و ئه‌ڵمانیا پێ به‌خشرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.