Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:28

ئه‌مریکا چاودێری خه‌رجییه‌کانی عێراق ده‌کات

عێراق لە سەرووی لیستی وڵاتە گەندەڵەكانی جیهاندایە
کوردستان TV
100%

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق و ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریكا رایانگەیاند

لەمەودوا لە میانی پرۆگرامێكدا، چاودێری و سەرپەرشتی حكوومەتی عێراق دەكەن لە بواری خەرجیە گشتییەكاندا.

بڕیارە ئه‌مرۆ شەممە ئاژانسە ئەمریكیەكە لە میانی ئاهەنگێكدا، پرۆگرامێكی "تەواوكاری" پێشكەش بكات، كە بریتیە لە پرۆگرامی هاوكاریكردنی حكوومەتی عێراق بۆ چاكسازی ئابووری و بەڕێوەبردنی دارایی و چاودێری و سەرپەرشتیكردنی خەرجیە گشتییەكان.

ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمریكا بڵاوی كردووەتەوە كە پرۆگرامەكە لەلایەن ئەمریكاوە پارەی بۆ دابین دەكرێ و كار لەسەر یارمەتیدانی عێراق دەكات لە بواری ئابووری و دارایی.

هەروەها ئەركێكی سەرەكی پرۆگرامەكە لێكۆڵینەوەیە لە پێداویستیەكانی هاووڵاتیانی عێراق و وەڵامدانەوەی حكوومەت بۆ ئەم پێداویستیانە، لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لەلایەن حكومه‌ته‌وه‌.

ئەم هەنگاوەی ئەمریكا لە كاتێكدایە عێراق لە سەرووی لیستی وڵاتە گەندەڵەكانی جیهاندایە و سەرباری داهاتێكی گەورەی فرۆشی نەوت، تا ئێستا نەیتوانیوە كەمترین مافە سەرەتاییەكانی هاووڵاتیان لە خزمەتگوزاری و بژێوی دابین بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.