بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی مانگانەی بكات و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك بكات تایبەت بە پێوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا.
ئەمڕۆ شەممه ، نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان راگەیاند، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات كە چەند پرسێك گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و زانیاری گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەی سبەی گفتوگۆ لەسەر چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ برووكسڵ كە لە دوو هەفتەی رابردوو ئەنجام درابوو، دەكرێت.
عوسمان ئاشكرای كرد لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر ئاستی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.