زمان ئه‌ندامێكی گرنگی جه‌سته‌ی مرۆڤه ده‌كه‌وێته ناو ده‌م له پارچه ماسوولكه‌یه‌كی گۆشت پێكهاتووه ، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ئاخاوتنه له‌هه‌مانكاتدا هاوكاره بۆ جوڵه‌پێكردن و قوتدانی خوارده‌مه‌نی.
هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات له‌وكاته‌ی كه‌موكوری له ئامێری مێشك هه‌بێت ، به‌واتایه‌كیتر له كاتی روودانی گرژی میشێك رووده‌دات له ئه‌نجامدا كه‌سه‌كه بێ هۆش ده‌بێت ، به‌م شێوه‌ش جه‌سته‌ی مرۆڤ خاو ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیشیدا ماسوولكه‌كانیش خاو ده‌بنه‌وه.
له‌كاتی رودانی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌م و زمان و زمان بچكۆڵه تووشی خاو بوونه‌وه ده‌بن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خنكاندنی نه‌خۆشه‌كه له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر چارسه‌ره‌ی سه‌ره‌تایی و خێرای بۆ نه‌كرێت ،ده‌مرێت.
هۆكاره‌كانی روودانی هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان :
-له ئه‌نجامی بوونی جیاوازی له رێژه‌ی توخمی پۆتاسیۆم و توخمی سۆدیۆم له خوێن ، هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات.
- له‌و كاته‌ی هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات كاتێ رێژه‌ی شه‌كر له خوێن داده‌به‌زێت.
- هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات كاتێ سه‌ری مرۆڤ زامدار ده‌بێت به‌تایبه‌تیش مێشكی مرۆڤ ،له‌وكاته‌شدا مرۆڤ بێ هۆش ده‌بێت هه‌موو ئه‌ركه‌كانی هۆش ره‌وته‌كان له ماسوولكه‌كانی مێشك تووشی گرژییه‌كی به هێز ده‌بن.
- له كاتی رودانی كه‌مووكوڕی له ناكاو له‌سوڕانه‌وه‌ی خوێن هه‌ڵگرانه‌وی زمان روده‌دات.
رێگا سه‌ره‌تاییه‌كانی چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان
- سه‌ری كه‌سه‌تووشبووه‌كه بۆ دوواوه به‌رزبكه‌وه پاشان جه‌خت له شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه بكه ، هه‌وڵبده پاڵ به گۆشه‌ی شه‌ویلگه‌كه بده بۆ پێشه‌وه به‌م جۆره زمان ده‌گه‌رێته‌وه شوێنی خۆی.
- سه‌ری كه‌سه‌كه بۆ دواوه به‌رز بكه‌وه به جۆرێ كه چه‌نگه‌كه بۆ به‌رزترین ئاست بێت،پاشان له‌رێگه‌ی شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌وخواره‌وه ده‌می بكه‌وه ، پاشان هه‌وڵدا له‌رێگه‌ی په‌نجه‌ت زمانه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا راكێشا بۆ ده‌ره‌وه .
- ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌سست كرد گه‌رانه‌وه‌ی زمان ئه‌سته‌مه هه‌وڵبده به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كاری هه‌ناسه‌دانی بۆ بكه‌یت له رێگه‌ی بۆری هه‌ناسه‌دان.
- ده‌بێ به‌زووترین كات نه‌خۆشه‌كه بگه‌ینرێته نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه / ئه‌لمه‌وزوع
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.