Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:45

موراد قەرەیلان: گه‌لى باشوور بۆ پشتیوانیی عەفرین فیداکارییەکی مەزن دەکەن

قەرەیلان: ئەوە سەلمێنرا كە پێویستیمان بە یەكێتیی نەتەوەیی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

موراد قەرەیلان ڕایدەگەیەنێت، گەلی باشووری كوردستان، بۆ پشتیوانی لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان كە زیاتر لە 40 ڕۆژە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی لەدژی دەست پێکردووە، فیداكارییەكی گەورە دەكەن.

موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكی ڕادیۆی (دەنگی وڵات)ى سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، گەلەكەمان لە باشوری كوردستان و ئەورووپا، بەڕاستی بۆ پشتیوانی عەفرین فیداكارییەكی گەورە دەكەن، ئەو بەرخودانەی كوردستان، بە رۆحێكی نەوتەوەیی ئافرێنراوە، جارێكی تر هەر كەس لەوە تێگەیشت كە كورد بۆ خۆی دۆستی خۆیەتی و دەتوانن خاوەندارێتیی لە یەكتر بكەن".

قەرەیلان، روونیشی كردووەتەوە، كورد بەو جۆرە دەتوانن دۆستی ڕاستەقینەی خۆشیان بدۆزنەوە، ئیدی جارێكی دیكەش ئەوە سەلمێنراوە كە پێویستیمان بە یەكێتیی نەتەوەییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.