لە ئێستادا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کراوەتەوە کە پەیوەندی بە گروپێکی لەشفرۆشیەوە هەیە زۆربەی تۆڕەکۆمەڵایەتەکانی سەرقاڵکردووە. لە گرتەکەدا کەسێک بە مۆبایلەکەی وێنە و ڕوخساری باندێک لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بڵاو دەکاتەوە لەگەڵ ناسنامە و شوێنی دانیشتنیان. بە گوێرەی ئەم گرتەیە باندەکە لەش فرۆشیە.
ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەم گرتە ڤیدیۆیە هیچ پەیوەنیێکی بە ئێمەوە نیە ، وە ئاگادار نین ئاخۆ لە کوێی هەرێمی کوردستان و لە چ ماڵێک ئەم گرتە ڤیدیۆیە تۆمارکراوە و لەلایەن کێ بڵاوکراوەتەوە. کەسەکانی ناو گرتە ڤیدیۆکە تا ئێستا نەناسراون.
بۆیە سەرجەم کەناڵی ڕاگەیاندن بەبستراو و بینراو ئاگادار دەکەینەوە, کە بەناوی ئێمەوە ئەم گرتە ڤیدیۆیە بڵاو نەکاتەوە, تاکو بەدواداچونی تەواوی بۆ ئەنجام دەدرێت, چونکە تا ئێستا هیچ زانیاریێک لەبەردەستدا نیە کە لە چ شارێکی هەرێمی کوردستان ئەم کارە و ئەم گرتەیە تۆمارکراوە.
ئامادەکردنی/شکۆ کەناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.