ئەمڕۆ شەممە لە ژێر دروشمی (بە وەرزش و هیوا بەرەنگاری شێرپەنجە دەبینەوە) ماڕاسۆنی هیوا کە ماوەکەی 3 کم لەبەردەم تابلۆ مۆڵ لە شەقامی کەرکووک بۆ بەردەم نەخۆشخانەی نانەکەلی بەڕێوەچوو .
ڕاکردنەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی و سەنتەری ڕزگاری بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجەو بە سپۆنسەری هەریەک لە کۆمپانیاکانی کۆڕەک تیلیکۆم و دەلتا و پەیمانگاکانی نۆبڵ و ستادیۆم و کوردستان، هەروەها سپۆنسەری میدیای میدیای کوردستان 24 بهڕێوهچوو ، کە زیاتر لە 300 کەس بەشدارییان تیایدا کرد .
ئامانجی سەرەکی ڕاکردنەکە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجەو کۆکردنەوەی و هاوکاری و کۆمەک بوو، بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەکەلی .
دوای کۆتایی هاتنی ڕاکردنەکەش لە مهڕاسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قونسوڵی ژاپۆن و نوێنەری سپۆنسەر و پەیمانگاکانی ڕاکردنەکە خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشکرا .
جێگەی باسە ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن لە ساڵی 2016 ماڕاسۆنێکی 10 کم ئەنجامدا کە کۆمەکەکەی بۆ ئاوارەکان بوو، هەر لەو ساڵادا ماڕاسۆنی هیوا لە سلێمانی بەڕێوەچوو داهاتەکەشی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بوو .
راگهیاندنى رێكخراوى ئهربیل ماڕاسۆن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.