ئارسن فینگه‌ر راهێنه‌رى ئارسناڵى ئینگلیزى دوای ساڵانێك له راهێنه‌رایه‌تى یانه له‌نده‌نیه‌كه پێشبینى ده‌كرێت بۆ ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت .
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه ئینگلیزییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن فینگه‌ر ئه‌م وه‌رزه كۆتا وه‌رزى راهێنه‌رایه‌تى ده‌بێت له یانه‌ى ئارسناڵ پاش 22 ساڵ .
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه ئینگلیزییه‌كان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: كه هه‌ریه‌ك له راهێنه‌ران یۆلیان نیگلسمان، برندان رۆجرزی، یواكیم لۆڤ پاڵێوراون بۆ راهێنه‌رایه‌تى ئارسناڵ .
فینگه‌رى راهێنه‌ر هه‌میشه ڕووبه‌رووى ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه له ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى ئارسناڵ به‌وه‌ى چه‌ند وه‌رزێكى باشه ناتوانێ ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوى خولى پریمه‌رلیگ بكات .
وه ئاستى یانه‌كه‌ى به شێوه‌ی جێگیر باش نيیه كه بتوانێ ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكات ، به‌مه‌ش تووشى ڕه‌خنه‌ى هه‌واداران و قسه و باسى راهێنه‌ران بێت له لێدوانه‌كانیان كه ناتوانێ وه‌ك پاڵه‌وان ڕكابه‌ربێ له‌گه‌ڵمان، وه بووه‌ته هه‌واڵى سه‌ردێر له ڕۆژنامه و پێگه‌كان له ئاست كرداره‌كانى فینگه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى، وه نه‌توانینى ناوبراو له پاڵه‌وانى بوونیان تایبه‌ت له پریمه‌رلیگ .
ئاماده‌كردن / شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.