له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى گه‌ڕێكى دیكه له خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌هه‌فته‌ى 27 دا، كاتژمێر 10:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ریال مه‌درید لهدێربى بچووك میواندارى خیتافى هاوشارى ده‌كات .
ریال مه‌درید له‌هه‌شت یاری پێشووى لهڕووبهرووبونهوهى ئه‌م یانه سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌رى یانه‌ى ناوبراو تۆماركردووه .
له یارى ئه‌مشه‌ودا ریال مه‌درید ئایا ده‌توانێ بیكات به‌ژماره نۆ به‌سه‌ركه‌وتنى یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌سه‌ر یانه هاوشارییهكهى ، وه‌یاخود ئه‌نجامێكى دیكه له‌یاری كردن ڕووده‌دات و ئه‌م ریكۆردهى له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ى ناوبراو ده‌وه‌ستێت .
ریال مه‌درید له كاتێك میواندارى ئه‌م یانه‌یه ده‌كات كه له ڕیزبه‌ندى خوله‌كه له پله‌ى سێیه‌م دایه كه خاوه‌ن 51 خاڵه هه‌روه‌ها خیتافى له ڕیزبه‌ندى خول له پله‌ى ده‌یه‌م دایه و خاوه‌نی 36 خاڵه .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.