Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:27

‌جه‌ماوه‌ری زاخۆ و سۆران و ناوچه‌کانی دیکەسه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان کرد

هه‌موو ساڵێك له‌و یاده‌ به‌ڵێن و سۆزی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


چین و توێژه‌كان و جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ری زاخۆ سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد و به‌ڵین و وه‌فایان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ قوتابی و درێژه‌پێده‌ری رێبازی پیرۆزی بارزانی بن.


ئه‌مڕۆ یه‌كی ئادار یادی سیی و نۆ ساڵه‌ی كۆچی دوایی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان مسته‌فا بارزانیی نه‌مره‌ .

له‌ یه‌كی ئاداری ساڵی 1979 مسته‌فا بارزانیی نه‌مر باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد كۆچی دوایی كرد .

هه‌موو ساڵێك له‌و یاده‌دا چین و توێژه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له‌ بارزان ده‌كه‌ن و به‌ڵێن و سۆزی خۆیان بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی كه‌ رێبازی كوردایه‌تی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رییه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌و یاده‌ خه‌مناكه‌دا جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له‌ بارزان كرد و سۆز و وه‌فای خۆیان بۆ رێبازی بارزانی دووپات كرده‌وه‌ .

هه‌روه‌ها چین و توێژه‌كان و جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ری زاخۆ سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد و به‌ڵین و وه‌فایان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ قوتابی و درێژه‌پێده‌ری رێبازی پیرۆزی بارزانی بن و له‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ سروشتی و ره‌واكانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بن .

هه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌كادیمیای عه‌سكه‌ریی زاخۆ سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد و په‌یمانیان بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی دووپاتكرده‌وه‌ .

هه‌ر ئه‌مرۆ به‌شێكی دیكه‌ی چین و توێژه‌كانی كوردستان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد، خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و لیژنه‌ی پێشوازی له‌ پێشوازیی جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی كوردستان بوون .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.