عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەداری دیاری كورد، لەسەر مەزاری نەمران لە بارزان ڕایدەگەیەنێت، هیچ میللەتێك بەبێ قوربانیدان بە مافەكانی ناگات.
عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەداری دیاری كورد، لەسەر مەزاری نەمران لە بارزان، ڕایگەیاند: "نەیارانی كورد بەردەوام پیلانی ناڕەوا لە دژی كورد دادەنێن و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە تەمەن حەوت ساڵەوە تا حەفتا ساڵی لە بەرخوداندان لەدژی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین و لە باشووری كوردستان ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كرا، دوژمنانی كورد قیت بوونەوە و لە دژی وەستانەوە و ویستیان گەلی باشوری كوردستان لە ریفراندۆم باشگەز بكەنەوە، بەڵام سەركردایەتی سیاسی كوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد دەست لە مافەكانی تریشیان هەڵبگرن، بەڵام دەست لە سەربەخۆیی بەر نادەن".
هاوكات عوسمان ئۆجەلان، ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەمڕۆ یەكی ئادارە، واتا مزگێنی هاتنی وەرزی بەهارە و وەفاتی بارزانیی نەمر لەگەڵ خۆیدا مزگێنیی بەهاری هێناوە و چی كاتێك كوردان بكەونە ناخۆشییەوە، لەڕێگای هزری بارزانی نەمرەوە پەیمان نوێ دەكەنەوە و تێكۆشانی خۆیان بڵند دەكەن و كار بۆ سەربەخۆیی دەكەن و هیچ میللەتێك بەبێ زۆر و زەحمەت نەگەیشتووەتە ئامانجی خۆی و پێویستە هەنگاوەكان بۆ سەربەخۆیی زیاتر بكەن، بۆیە لەسەر مەزاری نەمران پەیمان دووپات دەكەینەوە و كاری زیاتر دەكەین بۆ سەربەخۆیی".
ئەو سەکردەیە روونیشی كردەوە: "هیچ میللەتێك بەبێ قوربانیدان بە مافەكانی ناگات و ئێمە وەك خزمەتكارێكی سەرۆك بارزانی سۆز دەدەین كە تا دەوڵەتبوونی كوردستان لە خەبات بەردەوام بین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.