پاش دیارى كردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانى عێراق كه‌بڕیار درا رۆژى 22-12-2018 هه‌ڵبژاردن بۆ پارێزگاكانى عێڕاق به‌ڕێوه ،
له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ى كۆمسیۆنى باڵاى عێراق كه‌داویه‌تى له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى به‌غدا كه‌به‌ڕێكه‌وتنى هه‌ردوولا كراوه ئه‌م ڕۆژه به‌لاى چاودێران و به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدار ئه‌م ڕۆژه جێ به‌جێ ناكرێت ، به‌ڵكو عێراق ئامانجی دیكه‌ى هه‌یه له‌پشت ئه‌م بڕیاره‌وه ،
له‌م باره‌یه‌وه د. سۆران ئیسماعیل په‌ڕله‌مانتارى پ.د.ك له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ماڵپه‌رى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى ڕاگه‌یاند : كه‌بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كه‌بڕیارى رۆژى دیارى كراویان داوه به‌به‌ڕێوه‌چوونى رۆژى هه‌لبژاردن بۆ پارێزگاكانى عێراق ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه به‌ڵكو هه‌ڵبژاردن نه‌كرێ بۆیه ئه‌و ڕۆژه دیارى كراوه.
عێراق هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى له‌پێشه دواتر به‌سێ مانگیش حكوومه‌تى تازه‌ى پێ پێك ناهێندرێ ئینجا دوایی ئه‌و ماوه ماوه‌یه‌كى كه‌مى له‌به‌رده‌م ماوه بتوانێ خۆیی ئاماده بكات بۆ هه‌ڵبژاردنێكى تر ، بۆیه ئه‌و كاته به‌مه‌به‌ست دانراوه له‌بنه‌ڕه‌تدا عێراق مه‌به‌ستى نیه هه‌ڵبژاردنێكى تر له‌و ساڵه‌دا بڕوات به‌ڕێوه . به‌ڵكو عێراق له‌سه‌ر یه‌تى ده‌بوو له‌و ماوه‌یه و وه‌دوایی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش پابه‌ندى یاسا بێت و داواكارى و مافه‌كانى كورد بدات ئینجا بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات .
وه‌عێراق ئاماده‌نیه بۆ هه‌ڵبژاردنێكى تر له‌كاتێك خۆیی له‌كێشه‌ى گه‌وره‌دایه له‌كاتێك له‌ڕێگاى هێزى میلیشیاو به‌ناو سوپاى یاسای په‌لامارى كوردستانى داوه و خاكى كوردستانى داگیر كردووه ، وه خه‌ڵك ئاواره بووه و باری ئه‌منى باش نیه له‌زۆرینه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدى شه‌عبى ، وه‌ژماره‌یه‌كى زۆرخه‌ڵك ئاواره‌و و له‌شوێنى خۆیاندا نین باشتره عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاسا و پابه‌ند بێت پێوه‌ی ، چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه و وه‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نه‌ك بڕیارى له‌م شێوه‌یه كه له‌كاتێك به‌ئه‌گه‌رێكى لاواز داده‌ندرێ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بڕوات به‌ڕێوه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.