Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:24

ئه‌نجامى یارییه‌کانى خولى نایابى لاوانى کوردستان - قۆناغى کۆتایی

شێروانه‌ له‌به‌رده‌م هانده‌رانى میواندارى زێره‌ڤانى كرد
کوردستان TV
#7
100%

له‌درێژه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى نایابى لاوانى كوردستان له‌قۆناغى كۆتایی دوو یاری دیكه‌ به‌ڕێوه‌چوو ، له‌یارییه‌كانى ئه‌مڕۆى خوله‌كه‌  شێروانه‌ له‌به‌رده‌م هانده‌رانى میواندارى زێره‌ڤانى كرد ،

شێروانه‌  له‌و یاریه‌دا توانى باڵاده‌ستى خۆی نیشانبدات  ، به‌ئه‌نجامێكى باش براوه‌ بێت به‌سه‌ر یانه‌ى میوان كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو .

له‌یاریه‌كى دیكه‌ى هه‌مان خول نه‌ورۆز له‌میواندارى كردنى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ ،

 هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵى براوه‌ بوونیان دا تا سه‌ركه‌وتووبن له‌یاریه‌كه‌ ، به‌لام  سه‌ركه‌وتن به‌رهه‌مى هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بوو له‌م یارییه‌دا  ، سه‌ره‌نجام به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا یاریه‌كه‌ به‌كۆتا هات

یانه‌ى دهۆك له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چاوه‌ڕوان بوو تا گه‌ڕى داهاتوو یارى نابێت

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.