دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەبێ بەشداری کورد لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە ئەمڕۆ دەستیپێکرد و دوای پەسندکردنی 13 ماددە لە پڕۆژەیاساکە دانیشتنەکە بۆ رۆژی شەممە دواخرا.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممه، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 13 مادەی لە پڕۆژە بودجەی ساڵی 2018ی عێراق بەبێ كورد پەسەند كراوه و تەواوی ئەندامانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كردبوو.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە و لەدوای دانیشتنەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند؛ پڕۆژەیاساکە رەتدەکەنەوە.
دەقی راگەیێندراوەکە
دوای دەیان کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و فراکسیۆنەکانی دیکەی عێراق و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ راستکردنەوەی ئەو نادادپەروەرییەی لە بودجەی 2018 بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان کراوە لە کەمکردنەوەی رێژەی 17% ، مووچەی هێزی پێشمەرگە و راستکردنەوەی دەستەواژە نادەستوورییەکان، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی داخوازییەکانی ئێمە جێبەجێ نەکران و بەهەند وەرنەگیران و وەکو هەمیشە ئەمڕۆیش سیاسەتی زۆرینە و پەراوێزخستنی توێژێکی گرنگی عێراق، دەستیانکرد بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە بودجەکە و تەنانەت چاوەڕێی ئەوەش نەکرا کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بکرێت و گفتوگۆ بکرێت لەسەر داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئێمە لەکاتێکدا ئەم پڕۆژەیاسایە رەتدەکەینەوە داوا دەکەین سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ، هێز و لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەدەنگ بێن بەرامبەر ئەو ناعەدالەتییەی کە بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکرێت و ئەو سیاسەتە هەڵەیە راستبکرێت ئەگینا تەواوی گەلانی عێراق زەرەرمەندی یەکەمی ناکۆکییەکان دەبن.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان 1-3-2018
دهشگوترێت كه لایهنهكانی غهیره كورد لهسهر تێپهڕاندنی ئهو یاسایه رێككهوتوون، لهكاتێكدا فراكسیۆنی كوردستانییهكان جهخت لهسهر ئهوه دهكهنهوه، ئهگهر ئهو پرۆژه یاسایه بهو رهشنووسهی ئێستا تێپهڕێندرێت، ههڵوێستی دیكهیان له پرۆسهی سیاسی عێراقدا دهبێت و، پێشبینی دهكرێت به تێپهڕاندنی ئهو یاسایه بهبێ گوێدانه مافهكانی خهڵكی كوردستان، كوردیش دهستبهرداری پرۆسهی سیاسی عێراق بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.