Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:45

یه‌کێتى تۆپى پێى به‌رازیڵ: ده‌بێ به‌زوویى چاره‌سه‌ر بۆ نه‌یمار بکرێت

ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری له‌ كاتێكى زوو به‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانێت
یه‌كێتى تۆپى پێى به‌رازیڵ: ده‌بێ به‌زوویى چاره‌سه‌ر بۆ نه‌یمار بكرێت
کوردستان TV
100%

یه‌كێتى تۆپى پێى به‌رازیل له‌ راگه‌یه‌ندراوى فه‌رمى خۆیدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌زوویی چاره‌سه‌رى نه‌یمار بكرێت ئه‌میش به‌ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری بۆی له‌پێناو چاك بوونه‌وه‌یی و ئاماده‌یی بۆ یاری كردن. 

یه‌كێتى تۆپى پێى به‌رازیل په‌له‌یه‌تى له‌ چاك بوونه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ و نایه‌وێت چیتر به‌م شێوه‌یه‌ بمینێته‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری له‌ كاتێكى زوو به‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانێت.

یه‌كێتى تۆپى پێى به‌رازیل ده‌یه‌وێت نه‌یمار له‌ پێكان چاك بێته‌وه‌ و ئاماده‌یی هه‌بێ بۆ یاری كردن له‌پێناو ئاماده‌یی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ كاتى یارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل مه‌به‌ستى ئاماده‌یی بۆ مۆندیالى ڕووسیا.

نه‌یمارى به‌رازیلى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌ یارى یانه‌كه‌ى له‌گه‌ل مارسیلیا تووشى پێكان هات و یاریه‌كه‌ى پێ ته‌واو نه‌كرا به‌ چاوى پڕ فرمێسكه‌وه‌ یاریگاى جێهێشت. 

 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.