شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای 114 هێزی پێشمه‌رگه به ناوی هه‌ردی، له گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری كه‌ركووك شه‌هیدكرا.
سه‌ركه‌وت چیمه‌نی، فه‌رمانده‌ی لیوای 114 هێزی پێشمه‌رگه راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیواكهمان به‌ناوی هه‌ردی، له گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری كه‌ركووك شه‌هیدكرا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی لیوای 114 هێزی پێشمه‌رگه ده‌شڵێ: دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه بكوژی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كارمه‌ندێكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای ئاشكرابوونی ئه‌و كارمه‌نده‌ی هه‌واڵگری عێراق خۆی راده‌ستی ده‌زگاكه‌ی خۆی كردووه.
تا ئێستا هۆكاری شه‌هیدكردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له شاری كه‌ركوك رانه‌گه‌ێندراوه.
سه‌رچاوه: كوردستان 24
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.