Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:03

گریزمان سوپه‌ر هاتریکى بۆ یانه‌که‌ى تۆمارکرد

ئه‌م ئاسته‌ى گریزمان بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى چاوى زۆر یانه‌ى له‌سه‌ر بێت
گریزمان سوپه‌ر هاتریكى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد
کوردستان TV
100%


له‌میانه‌ى یارییه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیادا ، له‌ هه‌فته‌ى 26ـى خوله‌كه‌ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌چوار گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بوو به‌سه‌ر لیگانس . 

گۆله‌كانى یانه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌و یارییه‌دا له‌ ڕێگاى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ گریزمانه‌وه‌ تۆمار كرا له‌خوله‌كه‌كانى 26 -35-56-67 .

به‌م سوپه‌رهاتریكه‌ى گریزمان كۆى گۆڵه‌كانى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌كاندا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا گه‌یاند به‌ 103 گۆڵ .
 
وه‌ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ دوو یارى رابردووى له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی حه‌وت گۆڵى تۆمار كردووه‌ .
 
به‌هۆى پێشكه‌شكردنى ئه‌م ئاسته‌ى گریزمان بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى چاوى زۆر یانه‌ى له‌سه‌ر بێت كه‌ بتوانن به‌ده‌ستى بهێنن .

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ به‌رنامه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌دا كه‌ له‌هاوینه‌دا بتوانێ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕى 100 ملیۆن یۆڕۆى بۆ ته‌رخان كردووه‌ .


ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.