Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:37

مسته‌فا بارزانی: ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌ کاربهێنرێین بۆ تێکدانی په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق

ئه‌وان ناتوانن له‌ نێومان ببه‌ن
کوردستان TV
100%

مسته‌فا بارزانی به‌ر له‌ 42 ساڵ له‌دیدارێكیدا به‌ رۆژنامه‌ی نیویورك تایمزی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌ كاربهێنرین بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق. ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌ كرێگیراوی هیچ كه‌سێك بین. ئێمه‌ خه‌ڵكی ره‌سه‌نین ئێمه‌ ئۆتۆنۆمیمان ده‌وێت ئێمه‌ سه‌ربه‌ستیمان ده‌وێت. 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی نیویورك تایمز له‌ دیسه‌مبری ساڵی 1976دا، نه‌مر مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌ كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌ كاربهێنرین بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق. ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌ كرێگیراوی هیچ كه‌سێك بین. ئێمه‌ خه‌ڵكی ره‌سه‌نین ئێمه‌ ئۆتۆنۆمیمان ده‌وێت ئێمه‌ سه‌ربه‌ستیمان ده‌وێت. 

هه‌روه‌ها مسته‌فا بارزانی ده‌شڵێ: من نازانم له‌ داهاتوو دا كێ جێگای من ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن له‌ نێومان ببه‌ن.

له‌ 1ی ئازار/ مارسی 1979 مسته‌فا بارزانی له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دواییكرد له‌ 5/3/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ شاری (شنۆ)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر سنووری باشووری كوردستان و باكووری كوردستان ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستان كرا.

دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991، ته‌رمی مسته‌فا بارزانی و ئیدریس بارزانی كوڕی، له‌ ئارامگه‌ی خۆیان له‌ شنۆوه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌ شوێنی له‌دایكبوون و له‌ ناوچه‌ی بارزان به‌خاك سپێردران.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.