Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:58

له‌ سلێمانى چله‌ى وه‌رزشوانى دێرین، حه‌مه‌ى عه‌بۆل به‌رێوه‌چوو

هه‌موو ته‌مه‌نى له‌خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستان و ناوچه‌كه‌ بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوایی چل ڕۆژ له‌كۆچى دوایی وه‌رزشكارى دیارى شارى سلێمانى و كوردستان حه‌مه‌ى عه‌بۆل ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌هۆڵى ته‌واری شارى سلێمانى به‌ئاماده‌بوونى كه‌س و كارو دۆست و خزمانى و وه‌رزشوانانى شارى سلێمانى و كوردستان و به‌رپرسانى وه‌رزشى و حكومى به‌رێوه‌ چوو

یادى چله‌ى كۆچ كردووى حه‌مه‌ى عه‌بۆل به‌سه‌رپه‌رشتى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان به‌رز ڕاگیرا .

له‌ یادى كۆچ كردووى وه‌رزشكارى دیارى شارى سلێمانى چه‌ندین وتارو ووته‌ خوێندرانه‌وه‌ ، له‌لایه‌ن كه‌س و كارى و هاوڕێی و به‌رپرسانى وه‌رزشى كه‌تێیدا ڕۆڵ و ماندوو بون و ژیانى وه‌رزشى حه‌مه‌ى عه‌بۆڵ به‌ڕز نرخێندرا،  كه‌هه‌موو ته‌مه‌نى له‌خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستان و ناوچه‌كه‌ بووه‌ ، جێگاى ستایش و ڕێزه‌

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

KTVKTVKTVKTV

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.