Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:57

  گریزمان له‌به‌رنامه‌ى کام یانه‌دایه‌ له‌گرێبه‌ستى هاوینه‌دا

چه‌ندین یانه‌ چاودێرى وردی ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

 

گریزمان ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌هۆى نیشاندانى ئاستێكى به‌رز له‌یاریه‌كانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا و خوله‌كانى تر، له‌به‌شداری ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ل یانه‌كه‌یدا بووه‌ته‌ سه‌ردێرى رۆژنامه‌ و پێگه‌كان ، كه‌باس له‌ركابه‌رى یانه‌كان ده‌كه‌ن ، له‌كڕینى ئه‌م یاریزانه‌ بۆ یانه‌كانیان

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یانه‌چاودێرى وردی ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌ و پلانى بۆ دائه‌نێن تا له‌گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌دا بیگوازنه‌وه‌ یانه‌كانیان

 یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ وێڕایى نیشاندانى ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ل یانه‌كه‌یدا ڕێژه‌یه‌كى باش گۆل تۆمار ده‌كات سه‌ركه‌وتوانه‌ بۆ یانه‌كه‌ى یاری ده‌كات به‌هۆى نیشاندانى ئه‌م ئاسته‌وه‌ بووه‌ته‌ جێگاى باس و ژماره‌ لاى یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا كه‌ له‌به‌رنامه‌یان دایه‌ بیگوازنه‌وه‌ ڕیزه‌كانیان .

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان  باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌هاوینه‌دا به‌رشه‌لۆنه‌ نزیكترین ئه‌و یانه‌یه‌ كه‌به‌ نیازى كڕینى ئه‌م یاریزانه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕى سه‌د ملیۆن یۆرۆى  بۆ ته‌رخان كردووه‌ .

 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.