Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:44

بۆ ئه‌نجامدانى یاری دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق سعودییه‌کان دوایی 38 ساڵ دێنه‌وه‌ عێراق

سالانێكى درێژو ماوه‌یه‌كى زۆره‌ سعودیه‌كان نه‌هاتوون بۆ خاكى عێراق
کوردستان TV
100%

له‌یاریه‌كى دۆستانه‌دا رۆژى چوارشه‌ممه‌ 28-2-2018 هه‌ڵبژارده‌ى عێراق میواندارى سعودیه‌ ده‌كات ، دوایی ساڵانێكى درێژ له‌نه‌هاتنیان بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، هه‌ڵبژارده‌ى  سعودیه‌ له‌شارى به‌سرا میوانى هه‌لبژارده‌ى عێراق ده‌بێت.

سعودیه‌كان له‌و كاته‌وه‌ نه‌هاتوون بۆ خاكى عێراق كاتێك 38 سالَ له‌مه‌و به‌ر به‌شداربوون له‌جامى كه‌نداو به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یاریه‌كانیان له‌و جامه‌دا له‌عێراق بوون .

ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ و پلانى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقه‌ كه‌ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵى زیاتر بده‌ن تا سزاكانى سه‌ر یاریگاكانى عێراق هه‌ڵبگیرێت بۆئه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌ڵبژارده‌كان بتوانن بێنه‌ عێراق وه‌ یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ئامانجیه‌تى بتوانێ بگاته‌وه‌ به‌و رۆژه‌ى له‌به‌شدارى له‌پاله‌وانێتی و خوله‌ فه‌رمیه‌كان بتوانێ یاریه‌كانى یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌خاكه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌ بچێت

 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.